له‌پاش بڕیاری دادگایه‌کی عێراقی بۆ سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراقدا وه‌ک چاودێران باسی ده‌که‌ن ده‌شێت په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ببات.
پێشتریش ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گوتبووی وڵاته‌که‌ی فشاری ئابوری به‌کار ده‌هێنێت دژی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌لوێستانه‌ی به‌رامبه‌ر عێراق هه‌یه‌تی.
شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت خۆی له خۆیدا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تورکیا و عێراق په‌یوه‌ندییه‌کی سروشتی و ئاسایی نه‌بووه و ئێستاش که تورکیا ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی ڕه‌تکردۆته‌وه ئه‌وا بێگومان په‌یوه‌ندیه‌کان به ئاقارێکی خراپتردا ده‌بات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حاجی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر عێراق ڕژد بێت له‌سه‌ر فشاری ئابوری خستنه سه‌ر تورکیا ئه‌وا ئانکه‌ره‌ش په‌رچه‌کرداری ده‌بێت و له هه‌موو باره‌کانیشدا خه‌ڵکی عێراق و خه‌ڵکی تورکیا زیان ده‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
تاریق ئه‌لهاشمی

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ شۆڕش حاجی