سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون، حکومه‌تی سوریا و سه‌رهه‌ڵـداوانی مه‌حکوم کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی توندوتیژی له بری دیالۆگ، له‌م ده‌مه‌ی نێردراوی نوێی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی میسری و کۆمکاری عه‌ره‌بیش کۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له وتارێـکدا له کاتی ده‌سـتپـێـکردنی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که بڕیاره 3 هه‌فته بخایه‌نێت، به‌ڕێز بان هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش گرت بۆ شـکسـتهێنانیان له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێسـتێـکی یه‌کگرتوو بۆ کۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه‌ی سوریا.
به‌ڕێز بان به شـانده‌کانی ڕاگه‌یاند ئێجگار دڵنیگهرانه به تۆپـبارانی کوێرانه‌ی خه‌ڵـکی سیڤیل له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریاوه و هه‌روه‌ها زیادبوونی توندوتیژی تایفی و خرابوونی ڕه‌وشی مرۆیی.
به‌ڕێز بان داوای له وڵاتان و هه‌روه‌ها سوریـیهکانیش کرد هاوکاری ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نوێ نێوده‌وڵه‌تی و کۆمکاری عه‌ره‌ب بکه‌ن.