وێڕای ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر ئێرانن به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌یه‌وه ، به‌ڵام ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات کۆماری ئیسلامی ئێران جم و جۆڵه ناوکیه‌کانی بوونه‌ته زیاتر له دوو هێنده.
ئارام موده‌ڕیسی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌وه نیشانده‌دات که گه‌مارۆ ئابوریه‌کانی له‌سه‌ر ئێرانن کاریگه‌ری نه‌کردۆته سه‌ر ڕێگه‌گرتن له کۆماری ئیسلامی له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی.
به‌ڕێز موده‌ڕیسی ده‌شڵێت یه‌کێک له‌و شتانه‌ی ده‌توانێت چاره‌نوسی ئێران یه‌کلایی بکاته‌وه، بوونی هه‌ڵوێستی ڕژده ، به‌ده‌ر بێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری وڵاتانی گه‌وره و هه‌روه‌هاش پشتگیری‌کردن له بزوتنه‌وه‌ی ناوخۆی ئێران.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و راپۆرته جێی سه‌رسوڕمان نه‌بووه که ئێران به‌رده‌وام بێت له پێشێلکردنی ئه‌و وابه‌سته‌ییانه‌ی به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌تی.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئارام موده‌ڕیسی کردووه
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ ئارام موده‌ڕیسی