ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که فشار ده‌بات بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا شوێنێکی پارێزراو له ناو سوریادا دابین بکات بۆ پاراستنی هه‌زاران که‌س که به‌هۆی شه‌ڕوپێکدادان هه‌ڵاتوون.
له مێژه تورکیا هه‌وڵی دانانی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه فڕین و ناوچه‌یه‌کی پارێز ده‌دات بۆ پاراستی ئه‌و سورییانه‌ی که به‌هۆی هێرشه‌کانی هێزی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ئاواره‌بوون. به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئێستا زۆر گرنگتر بووه له کاتێکدا ژماره‌ی په‌نابه‌ران له تورکیا له 80 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕیوه.
ئاژانسی په‌نابه‌ران ڕایگه‌یاندبوو بۆی هه‌یه هه‌تا 200 هه‌زار سوری به‌ره‌و تورکیا ئاواره بن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، به‌ر له به‌ڕێکه‌وتنی بۆ نیویۆرک به مه‌به‌ستی به‌شداریکردنی له کۆبوونه‌وه‌ی ئاست به‌رزی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستبکات به پاراستنی په‌نابه‌ران له ناو سوریادا و ئه‌گه‌ر بشێت له که‌مپ نیشته‌جێـیان بکات.
داود ئۆغڵۆ گوتیشی پێویسته ئێمه داوا بکه‌ین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که هه‌نگاوی کاریگه‌ر بنێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه. گوتیشی هه‌ر کاتێک که ژماره‌ی په‌نابه‌ر بگاته سه‌دان هه‌زار ئه‌و کاته کێشه‌که کێشه‌یه‌کی ناوخۆی نامێنێت و ده‌بێته نێو نه‌ته‌وه‌یی و هیچ که‌سیش مافی ئه‌وه‌ی نییه که چاوه‌ڕوان بکات تورکیا به ته‌نها به‌رپرسیارێتی ئه‌م کێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه بگرێته ئه‌ستۆ.