دوو ڕۆژنامه‌وانی که‌ناڵی ئه‌لحوڕڕه‌ له‌ سوریا بێ سه‌روشوێن ده‌بن

په‌یامنێر به‌شـار فه‌همی و وێنه‌گر جونێت ئونال که‌ بۆ که‌ناڵی ئه‌لحوڕڕه‌ کارده‌که‌ن له‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌وه‌ که‌ له‌ شـاری حه‌له‌بی سوریادا بوون په‌یوه‌ندیـیان پـێوه‌ بڕاوه‌ و ئێسـتا هیچ هه‌واڵێـکیان نازانرێت.
له‌شـکری ئازادی سوریا ده‌ڵێت هه‌ردووکیان له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه‌ ده‌سـتگیرکراون.
ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا که‌ سه‌رپه‌رشتی که‌ناڵی ئه‌لحوڕڕه ده‌کات،‌ به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رکردووه‌ و تیایدا حکومه‌تی سوریای به‌ به‌رپـرسیار دانا له‌ سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ میکا یامامۆتۆی ڕۆژنامه‌وانی ژاپـۆنی بوون، ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ حه‌له‌ب کوژرا.