به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی مه‌هدی ئهلسومێدهعی سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی فهتهوای سوونه‌کانی عێراق ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و له ئاکامدا سومێدعی به سه‌ختی برینداربووه و یه‌کێـک له پاسه‌وانه‌کانی کوژراوه و 3 پاسه‌وانی دیکه‌ی برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که پاش ئه‌وه بووه که مه‌هدی سومێدعی نوێژی جه‌ژنی له مزگه‌وتی عومه‌ر ئه‌لموختار له گه‌ڕه‌کی یه‌رمووکی به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام دابوو.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان سومێدعی پارچه به‌ر سه‌ر و سکی که‌وتووه و گه‌ینراوه‌ته نه‌خۆشـخانه و به په‌له بۆ ژووری نه‌شـته‌رگه‌ری براوه.