به پێ ئاژانسی دهنگوباسی ئێرانی<< انتخاب>> سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد له دانیشتنی ئه‌م دواییانه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی زانستی و فه‌رهه‌نگی خوێندکارانی زانکۆکانی ووڵات که زیاتر له 3 کاتژمێری خایاند وه‌ک ده‌ڵێن سفره‌ی ده‌ڵی خۆی کردووه و به ڕاشکاوی سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوخۆ قسه‌ی کرد.
ئه‌حمه‌دی نژادگوتی له ووڵات جیاوازی سه‌لیقه و بیر‌و ڕا هه‌یه به‌ڵام ده‌بێت به شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بکه‌ین که پێکه‌وه ووڵات به پێشه‌وه ببێن. ئه‌و گوتی له ساڵانی ڕابردو و به تایبه‌تی له یه‌ک ساڵ و نیوی ڕابردو زۆر شت به‌دژی حکومه‌ت گوتراوه به‌ڵام حکومه‌ت له پێناو ووڵات و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی پشو درێژ بووه و هه‌ڵبه‌ته ووڵام نهدانهوهیی حکومه‌ت له ڕابردو و ئێستا به مانای ئه‌وه نیه که هه‌مو قسه‌کان و کرداره‌کان دروستن به‌ڵام هیچ ئیرادی نیه، ئابڕوی ئێمه به فیدای شۆڕش و گه‌لی ئێران.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆ له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، ئه‌حمه‌دی نژادگوتی ئێستاش گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڵه ده‌زانێت به‌ڵام له بنچینه‌دا له گه‌ڵ گفت‌و گۆ کۆکه به مه‌رجێک ئه‌مه‌ریکا ده‌ست له سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی به دژی ووڵاته‌که‌ی هه‌ڵبگرێت.
له گفتوگۆی له گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی، ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت له دۆری یه‌کم و دوهه‌می هه‌ڵمه‌تی پێشبرکێ سه‌رۆکایه‌تیدا دێگوت ئه‌وگه‌نده‌ڵیه‌ی که هه‌یه ئاشکرا ده‌کات و له قاووی ده‌دات، هه‌ڵبه‌ته قه‌ت ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد تاکو ئه‌وی دادگا(له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی گه‌وره پیکهات) و خۆی و حکومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژادیان تاوانبار کرد له ده‌ستیان بووه له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌دا و شته‌که پێچه‌وانه‌ی لێهات(چونکه) ئه‌و له هه‌ڵمه‌تی پێشبرکێدا باسی نه‌کرد و ئه‌وی کردیشی پشتڕاستی نه‌کرده‌وه. کوردپور ده‌ڵێت به‌ڵام ئێستا که گه‌نده‌ڵی له چه‌ندین جێگا ده‌رکه‌وتووه ئه‌حمه‌دی نژاد دێهه‌وێت خۆی لێ پاک بکاته‌وه. کوردپور ده‌شڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی حکومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد ساڵێکی ماوه، 'ئوسولگه‌راکان" که له کاتی خۆی پشتیوانیان لێده‌کرد ئێستا ده‌خوازن گرفته‌کان به‌سه‌ر ئه‌وه دابشکێننهوه و خه‌تاباری بکه‌ن.

Your browser doesn’t support HTML5