له ههنگاوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراقدا که‌وتونه‌ته واژۆ کۆکردنه‌وه بۆ بانگهێشتکردنی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به مه‌به‌ستی پرسیار و وه‌ڵام کردن له‌گه‌ڵیدا سه‌باره‌ت به ڕێگه نه‌دان به دانانی یه‌که‌کانی له‌شکری عێراق له ناوچه سنوریه‌کان له‌گه‌ڵ سوریادا و مه‌سه‌له تایبه‌ته‌کانی په‌یوه‌ندییان به کۆنتراکته نه‌وتیه‌کان و سه‌رو سه‌وداکردنی نایاسایی به نه‌وت و هه‌روه‌هاش کۆنترۆڵکردنی ده‌روازه سنوریه‌کانه‌وه هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ژماره‌ی ته‌واوی واژۆکان نه‌زانراوه، به‌ڵام هه‌ندێک له ده‌زگاکانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن واژۆی 25 په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆکراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و داوایه نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌حمه‌د حه‌بیب، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ئه‌و هه‌وڵه‌ی که ده‌درێت هیچ په‌یوه‌ندی نییه به حکومه‌تی نێوه‌ندیه‌وه.
ئه‌حمه‌د حه‌بیب له ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت، ده‌شێت ته‌نها هه‌وڵی چه‌ند که‌سێک بێت له په‌رله‌مانتاره‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌و هه‌وڵه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌کی فه‌رمی نییه و له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی یاساشدا نییه. وه ده‌شڵێت هه‌ر دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باس له ئه‌و مه‌سه‌له‌ی بانگهێشتکردنه نه‌کراوه.
به‌ڵام به‌ڕێز حه‌بیب ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ههنگاوێکی له‌و بابه‌ته‌ش بنرێت ئه‌وا به‌پێی ده‌ستوری عێراق په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه و په‌رله‌مانتارانیش ئه‌و مافه‌یان هه‌یه هه‌ر به‌رپرسێکی عێراقیان بوێت بیهێننه به‌رده‌م په‌رله‌مانه‌وه. وه ده‌شڵێت به‌پێی ده‌ستوری عێراق مافی په‌رله‌مانه پرسیار و وه‌ڵام له هه‌ر کاربه‌ده‌ستێکی عێراقی بکات به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمیشه‌وه که به‌رپرسێکه له‌م وڵاته‌دا و ئه‌م ماف و ده‌سه‌ڵاته‌ش ده‌ستوری عێراق داویه‌تی به په‌رله‌مان کاتێک 25 ئه‌ندامی په‌رله‌مان داوای پرسیار و وه‌ڵام له کاربه‌ده‌ستێکی عێراقی ده‌که‌ن و ئه‌و کاربهدهستهش مافی نییه ئه‌و داوایه په‌سه‌ند نه‌کات.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت داوای ئه‌و 25 ئه‌ندامه بۆ میوانداری کردنی سه‌رۆکی هه‌رێمه نه‌ک بۆ لێپێچینه‌وه‌کردن.
دکتۆر مه‌حمود ده‌شڵێت ئێستا که نه‌توانرا متمانه له مالیکی بسه‌ندرێته‌وه ، ئه‌وا پێویسته ڕێگای تر بگیرێته به‌ر.
بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌وڵدان بۆ بانگهێشتکردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ په‌رله‌مان هاوکاته له‌گه‌ڵ ناکۆکیه‌کی نوێی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا.
به‌غدا ده‌ڵێت به مه‌به‌ستی پاراستنی سنوره‌کانی عیراق له‌گه‌ڵ سوریادا و ڕێگه‌گرتن له دزه‌کردنی تێرۆریستان ژماره‌یه‌ک یه‌که‌ی له‌شکری ناردووه بۆ ناوچه‌ی زوممار و له‌وێش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه ڕێگریان لێکراوه له‌وه‌ی جێگیر بن.
ئه‌حمه‌د حه‌بیب له ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی کورد کردویه‌تی به‌رامبه‌ر جێگیر بوونی ئه‌و یه‌که له‌شکریانه پێشێلیهکی ته‌واوی ده‌ستوری عێراقه و ناردنی ئه‌و هێزانه‌ش هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نییه به کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. ده‌شڵێت ئه‌رکی له‌شکری عێراق پاراستنی سنوره‌کانی وڵاته‌که‌یه به پاراستنی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕێز حه‌بیب له ده‌مێکدایه که هه‌ردوو وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیاش به‌رده‌وام تۆپباران و بۆردوومانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌که‌ن و به‌ڵام حکومه‌تی نێوه‌ند نه‌ک یه‌که‌یه‌کی له‌شکریی ته‌نانه‌ت سه‌ربازێکی له‌شکری عێراقیشی به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و ناوچه سنوریانه نه‌نارد، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت چه‌ند ڕاگه‌یاندنێکی شه‌رمنانه‌ی ده‌رده‌کرد.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت له عێراق تازه به تازه ده‌ستکراوه به دروستکردنی ئه‌و له‌شکره‌ی بتوانێت سنوره‌کانی وڵاته‌که بپارێزێت.
ئه‌حمه‌د حه‌بیب ده‌ڵێت بۆیه ههنگاوێکی له‌و شێوه‌یه نه‌نراوه چونکه هێزه سه‌ربازیه‌که‌ی عێراق ناتوانێت به شێوه‌یه‌کی ته‌واو سنوره‌کانی عێراق بپارێزێت، به تایبه‌تیش ئه‌و مه‌سه‌له‌ی بۆردومانکردنانهی ناو سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان. وه ده‌شڵێت حکومه‌تی نێوه‌ند هێشتاش خاوه‌نی دامه‌زراوێکی ته‌واوی له‌شکری نییه به فڕۆکه و هێزی به‌رگری ئاسمانی و که‌ره‌سته و که‌ل و په‌له له‌شکریه‌کانی تریشیه‌وه.
به‌ڕێز حه‌بیب خۆی لادا له‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه بۆ عێراق ئێستا ده‌توانێت پارێزگاری له سنوره‌کانی خۆی بکات له‌گه‌ڵ سوریادا.
قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌رده‌وامه و وه‌ک دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا چاره‌سه‌رکردنیشی هێنده‌ی تر قورس ده‌بێت و ده‌شڵێت به‌ڵی حکومه‌تی نێوه‌ندی که‌م و کوڕی و که‌مته‌رخه‌می و هه‌ڵه‌ی زۆره، به‌ڵام لایه‌نی کوردیش به‌شی خۆی هه‌یه‌تی.
له نێوه‌ندی ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی عێراقدا وه‌ک دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کورد و وڵاتی تورکیا په‌ره‌یان سه‌ند. دکتۆر مه‌حمود عوسمان به گومانه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و په‌یوه‌ندیانه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی هه‌ندێک له ئه‌ندامه‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ بانگهێشتکردنی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی عێراق هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئامادهیکردووه بۆ چاکسازی له عێراقدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که.
ئه‌حمه‌د حه‌بیب به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گووت پێویسته هه‌موو لایه‌نه عێراقیه‌کان پشوودرێژی خۆیان بپارێزن تا ولاته‌که له چاره‌نوسی نه‌خوازراو بپارێزرێت.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته ده‌نگیه‌ی لای خواره‌وه‌دایه.

Your browser doesn’t support HTML5
بانگهێشتی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی عێراق