مت ڕامنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانێـکی کورت‌دا بۆ ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هاوڕێ دێرینه‌که‌ی بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل کۆبووه‌وه.
ڕامنی له باره‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت تێڕوانینی به‌ڕێز نه‌تانیاهو بزانێت سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌شێت بگیرێنه‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئێران له به‌رنامه ناوکیـیه سه‌رشێتانه‌که‌ی.
ڕامنی له میانه‌ی لێـدوانهکهنیدا گوتی " ئێمه زۆر نیگه‌رانین سه‌باره‌ت به په‌ره‌پـێدانی ئێران بۆ توانا ناوکیـیه‌کانی و جێگه‌ی قبوڵ نیـیه ئه‌و وڵاته بـبێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی، چونکه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ناوچه‌که و هه‌موو جیهان به گشتی."
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل هاوڕایی خۆی له‌گه‌ڵ مت ڕامنی ڕاگه‌یاند و گوتی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ڕووبه‌ڕووی جیهان بـبێته‌وه، ئه‌وه‌یه ئێران چه‌کی ناو‌کی هه‌بێت.
نه‌تانیاهو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی " ده‌بێت ڕاستگۆ بین و بڵێین که‌وا هه‌تا ئێسـتا هه‌موو سـزا و هه‌وڵه دیپـلۆماتیـیهکان نه‌یانتوانیوه مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ک ڕێگربن له به‌رده‌م به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران‌دا. بۆیه پـێموایه پـێویسته ئێمه له‌گه‌ڵ سـزاکاندا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی توندی و ڕاسته‌قینه‌ی لهشـکریمان هه‌بێت."