دوێنی شه‌و کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار که بڕواده‌کرێت سه‌ر به ئه‌لقاعیده بن هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌ی پـۆلیسی گوندی ئه‌لحه‌دید له پارێزگای دیاله له عێراق و 2 پـۆلیسیان کوشـتووه و 3 ی دیکه‌یان بریندارکردووه.
پاشـان هێزێـکی هاوبه‌شی له‌شـکر و پـۆلیس به‌ره‌و ناوچه‌که چوون و له نزیک بنکه‌که بۆمبێـکی لاڕێ پـیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 4 له پـۆلیس و سه‌ربازه‌کان کوژراون و 3 ی دیکه‌شیان لێ برینداربووه. پاشان شه‌ڕ و پـێـکدادان هه‌تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌رده‌وام بووه.
به‌پـێی لێـدوانی کاربه‌ده‌سـتێـکی ناوچه‌که به لایه‌نی که‌م 19 که‌س کوژراون، له‌وانه 11 یان پـۆلیس بوون.
سـاڵح برێسم خه‌لیل گوته‌بێژی پارێزگای دیاله گوتویه‌تی میلیتانه‌کان ته‌قه‌یان له فڕۆکه‌یه‌کی ههلیکۆپـتهریش کردووه و له ئاکامدا سه‌ربازێـک کوژراوه و سه‌ربازێـکی دیکه برینداربووه، بۆیه ناچار هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که نیشـتووهتهوه.
فڕۆکه‌که فه‌ریق ڕوکن عه‌بدول ئه‌میر ئه‌لزه‌یدی فه‌رمانده‌ی ئۆپـهرسیۆنهکانی پارێزگای دیاله‌ی تێدابووه که له ئاسـمانه‌وه سه‌رپه‌رشـتی شه‌ڕه‌که‌ی کردووه. ئه‌و به سه‌لامه‌تی ڕزگاری بووه.
جێی ئاماژه‌یه گوندی ئه‌لحه‌دید 10 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای شـاری به‌عقوبه‌وه دوره و نزیکه‌ی له ناوچه‌ی هبهب، ئه‌وه‌ی کاتی خۆی ڕێبه‌ری پـێشـووی ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌بو موسعب ئهلزهراقاوی لێ کوژرا.