نه‌وت یه‌کێکه له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی کوردستان. به هه‌مان شێوه‌ش هه‌میشه کۆنتراکته نه‌وتیه‌کانی هه‌رێم مایه‌ی ئاڵۆزی و مشت و مڕی سیاسی بووه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی ناو هه‌رێمدا، به تایبه‌تی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن.
جارێکی تریش به‌غدا ئاگاهی ده‌دات به‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به تورکیا کارێکی نایاساییه و ئاگاهیش ده‌دات به ئانکه‌ره ده‌شێت ئه‌و سه‌ودا نه‌وتیه ببێته مایه‌ی زیان لێدان له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
له دواترین ڕاپۆرتیدا ژووری ڕۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت پرسیاری هه‌ره سه‌ره‌کی له‌وه‌دایه ئایا گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت له‌گه‌ڵ تورکیادا باجی سیاسی به دوای خۆیدا دێنێت، نه‌ک هه‌ر بۆ کوردستانی عێراق به‌ڵکو بۆ پارچه‌کانی تریش؟
به‌غدا هه‌میشه کۆنتراکته نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی به نا ده‌ستوری ناودێر کردووه، ئایا ئه‌م جۆره ناودێرکردنه سیاسیه یان ڕه‌هه‌ندی یاسایی خۆی هه‌یه.
کێشه‌کانی نه‌وت و گاز به‌رده‌وام پڕ مشت و مڕ ترین ناکۆکی و قه‌یرانی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوون و وه‌ک زۆرێک له چاودێرانی سیاسی ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن پێیان وانییه به‌م زووانه‌ش چاره‌سه‌ر بکرێن ، هه‌ر بۆیه هه‌ر جاره‌و به به‌رگ و پۆشینێکی نوێوه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
له ناو هه‌رێمه‌که‌شدا لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن، نیگه‌رانی و گازه‌نده‌یه‌کی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی زێڕی ڕه‌ش و وه‌ک ده‌ڵێن ڕوونی و ئاشکرایی بوونی نییه له سه‌ودا نه‌وتیه‌کاندا.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی له‌سه‌ر دۆسێی کۆنتراکت کردن له‌گه‌ڵ ئیکسۆن مۆبیل ده‌دران، نه‌بوونه مایه‌ی ڕێگرتن له کۆمپانیایه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک شێڤرۆن تا بیر له وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه بکات له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
که‌م نین ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ده‌ڵێن و داواش ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم و زۆربوونی ژماره‌ی کۆمپانیا بیانیه‌کانی نه‌وت که کار له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌که‌ن، ئیدی واده‌یه‌تی په‌رله‌مان ئاگادار بێت له ورده‌کاریه‌کانی کۆنتراکته‌کانی پیشه‌سازی نه‌وت و هه‌روه‌هاش داهاتی کۆنتراکته نه‌وتیه‌کان.
به‌ڵێن ساڵح، میوانداری به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و وشنتۆنه.
میوانه‌کانی به‌رنامه دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقن:
گۆران ئازاد، له فراکسیۆنی کوردستانی.
ناسک تۆفیق، له فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی.

Your browser doesn’t support HTML5
هه‌له‌و واشنتۆن 27 ی حه‌وتی 2012