کۆمیته‌یه‌کی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له ڕاپۆرتێکیدا که ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، تیایدا هاتووه متمانه‌ی ئاسایشی بۆ ئۆڵۆمپیادی ئه‌مساڵی 2012 که له به‌ریتانیا ده‌کرێت که‌م بۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و کۆمپانیا ئاسایشیه‌ی کۆنتراکتی له‌گه‌ڵدا کراوه نه‌یتوانیوه ژماره‌ی پێویستی کارمه‌ندانی ئاسایشی دابین بکات.
مارگرێت هۆدج، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی بودجه‌ی گشتی له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له راپۆرتهکهیدادهڵێت ئه‌م کێشه‌یه‌ی سه‌ریهه‌ڵداوه پێشبینیکراو بووه.
کۆمپانیای ئاسایشی (جی4 ئێس) داوای لێبوردنی کردووه چونکه نه‌یتوانیوه به ته‌واوه‌تی کۆنتراکته‌که‌ی جێبه‌جێبکات و ده‌ڵێت سه‌ختی له پێش بووه له پرۆسه‌ی داواکاریه‌کان بۆ کاره ئاسایشیه‌کان.
ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ناچاربوونی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی به‌ریتانی تا داوای 13500 سه‌ربازی تر بکه‌ن تا به‌رپرسێتی ئاسایشییان له ئه‌ستۆ بێت هاوکاتی وازیه‌کانی ئه‌مساڵی ئۆڵۆمپیاد.
له ڕاپۆرته‌که‌ی کۆمیته‌که‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاشدا ڕه‌خنه له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و وه‌رزش و میدیاش گیراوه به‌هۆی ئاشکرا نه‌کردنی زانیاریه‌کان له‌سه‌ر ئاستی ئاماده‌یی ئاسایشی و هه‌روه‌هاش خه‌رجیه‌کانی ئۆڵۆمپیادی ئه‌مساڵ.