ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له مۆسـکۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ کۆبوونه‌وه و پاشان ڕایانگه‌یاند که‌وا ڕووسیا هاوپه‌یمانی حکومه‌تی سوریا واز له پشـتیوانیکردنی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د ناهێنێت.
عه‌بدول باست سه‌یدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا پاش کۆبوونه‌وه‌که به په‌یامنێرانی گوت ڕووسیا هێشـتا سووره له‌سه‌ر شیانی به‌دیهێنانی ئاشتی به‌بێ ده‌سـتبه‌رداربوونی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات.
ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا گوتیشیان پـشـتیوانیکردنی ڕووسیا له به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌بێته مایه‌ی به‌رده‌وامبوونی توندوتیژی له سوریادا.
له لایه‌کی دیکه‌وه سێرگی لاڤرۆڤ له لێـدوانیدا بۆ میدیاکان سه‌نگی خسته سه‌ر ڕاگرتنی توندوتیژی له لایه‌ن حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنه‌وه و گوتی ده‌بێت گه‌لی سوریا خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئایندهی وڵاته‌که‌ی بدات.