کۆفی ئه‌نان نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاگاهی داوه که ئه‌گه‌ربێت و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ناو سوریا نه‌کرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه ئاکامی زۆر خراپـی لێـبکه‌وێته‌وه که که‌س نه‌توانێت پـێشـبینی بکات.
به‌ڕێز ئه‌نان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی گوت پاش ئه‌وه‌ی له تاران له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتووێژی کرد به مه‌به‌سـتی هه‌وڵدان بۆ ڕزگارکردنی پـلانی ئاشـتی سوریا.
کۆفی ئه‌نان گوتیشی حکومه‌تی ئێران هاوکاری کردووه له هه‌وڵه‌کانی و ئه‌و خوازیاره به‌رده‌وامبێت له کارکردن له‌گه‌ڵ تاران‌دا بۆ چارهسهرکردنێـکی ئاشـتیـیانه.
ئه‌نان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و ئێمه هه‌وڵێـکی ڕژد بۆ چاره‌سه‌رێـکی ئاشـتیـیانه بۆ کێشه‌که نه‌ده‌ین، ئه‌وا له ده‌ست ده‌رده‌چێت و ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه و پاشـان ئاکامی لێـده‌که‌وێته‌وه که که‌س له ئێمه ناتوانێت پـێشـبینی بکات.
به‌ڕێز ئه‌نان دوێنێ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د کۆبـووهوه و گوتی هه‌ردووکیان له‌سه‌ر تێڕوانینێـکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌که ڕێـکه‌وتوون.