سه‌رۆکی نوێی میسر محه‌مه‌د مورسی فه‌رمانی دا په‌رله‌مانی ناسراو به (مجلس الشعب) که دادگای باڵای وڵات بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی دابوو، سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌کاره‌کانی بکاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی میسر گوتیان به فه‌رمانێـکی سه‌رۆکایه‌تی به‌پـێی ماده‌ی 33 ی ڕاگه‌یاندنی ده‌سـتور له مانگی سێی 2011، محه‌مه‌د مورسی بڕیاری ژماره 350 ی سـاڵی 2012 ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه که تیایدا فه‌رمانی هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان درابوو.
هه‌روه‌ها مورسی فه‌رمانی داوه له پاش 60 ڕۆژ له په‌سه‌ندکردنی ده‌سـتوری نوێی وڵات هه‌ڵبژاردنی نوێ بۆ په‌رله‌مان سـازبکرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له کۆتایی سـاڵی ڕابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا به سێ قۆناغ په‌رله‌مانی میسر هه‌ڵبژێردرا و ئیسلامیـیه‌کان تیایدا بوونه زۆرینه، به‌ڵام دادگای باڵای ده‌سـتوری میسر له 14 ی مانگی شه‌ش بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی دا و گوتی ئه‌و یاسایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه ده‌سـتوری نه‌بووه. ده‌سه‌ڵاتی له‌شـکری که له‌و ده‌مه‌دا حوکمڕانی وڵاته‌که‌ی ده‌کرد له پاش ڕۆژێـک بڕیاره‌که‌ی جێبه‌جێ کرد.