ئه‌مڕۆ شه‌ممه خه‌ڵـکی لیبیا له پاش 60 سـاڵ له سه‌ربه‌خۆبوونی وڵاته‌که‌یاندا به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن تاوه‌کو په‌رله‌مانێـکی کاتی بۆ وڵاته‌که‌یان ههڵبـبژێرن که به کۆنگره‌ی نیشـتیمانی گشـتی ناوزه‌دده‌کرێت.
به‌پـێی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن 2.86 ملیۆن هاوڵاتی مافی به‌شـداریـیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌یه که 1.29 ملیۆنی ژنن.
وڵاته‌که بۆ 13 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌شکراوه و له نێویاندا 1548 بنکه‌ی هه‌ڵبژاردن کراونه‌ته‌وه.
ئه‌م په‌رله‌مانه کاتیـیه له 200 کورسی پـێـکدێت که 100 کورسی بۆ ڕۆژئاوای وڵاته‌که ته‌رخان کراوه و 60 ی بۆ ڕۆژهه‌ڵات و 40 ی بۆ باشور. ئه‌م شێوازی دابهشـکردنه ناڕه‌زایی له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که هێناوه‌ته ئاراوه و ده‌ڵێن ئه‌مه دابهشـکردنێـکی ناڕه‌وایه.
له‌و 200 کورسیـیه 120 بۆ کاندیده تاکه کهسـیـیهکان ته‌رخان کراون و 80 کورسی بۆ لیستی حزب و قه‌واره سیاسیـیه‌کان. 2639 کاندید هه‌ن و 374 لیستی قه‌واره و حزبیش هه‌ن.
ئه‌رکه سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئه‌م په‌رله‌مانه بریتی ده‌بێت له پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی نوێ و نووسینه‌وه‌ی ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که.