سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما گه‌یشـتووه‌ته شـاری تۆلیدۆی ویلایه‌تی ئۆهایۆ و له‌وێ ده‌سـتیکردووه به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی خۆی.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما به پاسێـکی تایبه‌ت گه‌یشته ناوچه‌ی ماومی شـاری تۆلیدۆ و له‌وێ قسه‌ی بۆ هاوڵاتیان کرد و گوتی کار ده‌کات بۆ بهرپـرسیارکردنی چین له‌و ڕێوشـوێنانهی ده‌یگرێته‌به‌ر که ده‌بنه مایه‌ی زیان گه‌یاندن به پـیشه‌سـازی ئۆتۆمبیلی ئه‌مه‌ریکایی.
جێی ئاماژه‌یه یه‌کێـک له گه‌وره‌ترین کارگه‌کانی دروسـتکردنی ئۆتۆمبیلی ئه‌مه‌ریکایی له شـاری تۆلیدۆیه.
بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما له‌م هه‌ڵمه‌ته‌یدا سبه‌ی هه‌ینی سه‌ردانی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیاش بکات. ئه‌م دوو ویلایه‌ته زۆر گرنگه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی که له مانگی یازده سـازده‌کرێت.