هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه گوتی وڵاته‌که‌ی زانیاری پشـتڕاستکراوی هه‌یه که ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده له عێراقه‌وه خۆیان به سوریادا ده‌که‌ن به مه‌به‌سـتی ئه‌نجامدانی هێرش.
زێباری گوتیشی وڵاته‌که‌ی ڕێوشوێنی توندتری ئاسایشی به درێژایی سـنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سوریادا گرتووه‌ته‌به‌ر که درێژیـیه‌که‌ی ده‌گاته 680 کیلۆمه‌تر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له درێژه قسه‌کانیدا گوتیشی چه‌ندین سـاڵه وڵاته‌که‌ی داوا له سوریا ده‌کات ڕێگه له دزه‌کردنی چه‌کداران له سوریاوه بۆ عێراق بگرێت، به‌ڵام ئێسـتا پـێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و چه‌کداران له عێراقه‌وه خۆیان به سوریادا ده‌که‌ن.