ئه‌نجامه‌ به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مه‌کسیک نیشـانی ده‌دات ئێنریکێ پـێنا نیه‌تۆ براوه‌یه‌

Firefighters try to put out the flames after two car bombs went off in Nassiriya city, Iraq, July 14, 2013.

ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی مه‌کسیـک نیشـانی ده‌دات ئێنریکێ پـێنا نیه‌تۆ سه‌رکه‌وتی به‌ده‌سـتهێناوه‌، به‌وه‌ش پارتی شۆڕشگێڕی دامه‌زراوه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژاردن گوتیان پـێنا نیه‌تۆ ته‌مه‌ن 45 سـاڵ 38% ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه‌ له‌ کاتێـکدا سه‌رۆکی پـێشووی شـاره‌وانی شـاری مه‌کسیـک ئندرێس مانوێل لۆپز ئۆبرادۆر 13 % ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه‌.
جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ پارتی شۆڕشگێڕی دامه‌زراوه‌یی پـێشـتر له‌ سـاڵی 1929 وه‌ هه‌تا سـاڵی 2000 ، واته‌ بۆ ماوه‌ی 71 سـاڵ حوکمی وڵاته‌که‌ی کردبوو.