Accessibility links

زاکربێرگ: چاودێری حکومەت بەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا " وەڵامدانەوەیەکی ڕاست " نیە


بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووک مارک زاکربێرگ
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووک مارک زاکربێرگ

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووک مارک زاکربێرگ لەسەر هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتی سەپاندنی چاودێریکردن بەسەر تۆڕەکاندا " وەڵامدانەوەیەکی ڕاست " نیە لەلایەن حکومەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک ترامپ هەڕەشەی ڕێکخستن یاخود داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی کرد، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی تویتەر دوو تویتی سەرۆک ترامپی خستە خانەی تویتە بێ بنەماکانەوە.

زاکربێرگ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز وتی " دەبێت سەرەتا تێبگەم بەنیازن چی بکەن، بەڵام بەگشتی پێم وایە سەپاندنی چاودێری بەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەلایەن حکومەتەوە وەڵامدانەوەیەکی ڕاست نابێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG