ڕاگه‌یاندن یه‌کێکه له چه‌که هه‌ره کاریگه‌ره‌کان له شه‌ڕه جۆراو جۆره‌کاندا. بۆ ئێستاش پرسیار ئه‌وه‌یه داخوا ڕژێمی ئێران تا چه‌ند توانیویه‌تی له ڕاگه‌یاندنه‌کانیدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی کوردستان (پژاک) سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێت.
ڕۆژنامه‌وان زریان ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ڕژیمه تۆتالیته‌ریه‌کان هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن هه‌موو کایه‌کانی بواری ژیان کۆنترۆڵ بکه‌ن به تایبه‌ت بواری ڕاگه‌یاندن و بواری په‌یوه‌ندیکردنه‌کانه‌وه.
له‌م وتووێژه‌دا ڕۆژنامه‌وان ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌شڵێت ئێران ده‌ستی کردوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگوباسی جۆراوجۆر به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی ڕاگه‌یاندن وه‌کو چه‌کێک بۆ مه‌رامه سیاسیه‌کانی وه ئه‌م هه‌وڵه‌ی تارانیش به پله‌ی یه‌که‌م به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتی دێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:10 خوله‌که.