Accessibility links

ڕۆبەرت مۆگابی دەستبەرداری دەسەڵات بوو


ڕۆبەرت مۆگابی سەرۆکی زیمبابوی دواجار دەستبەرداری پـۆستەکەی بوو لە پاش 37 ساڵ لە حوکمڕانی وڵاتەکەی، ئەمەش دوای هەفتەیەک لەو فشارانەی بۆ ئەو مەبەستە کرایە سەری.

جاکوب مودێندا سەرۆکی پەرلەمانی زیمبابوی ئەمڕۆ سێشەممە لە دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان نامەیەکی مۆگابی تەمەن 93 ساڵی خوێندەوە کە تیایدا دەستبەرداربوونی لە دەسەڵات ڕاگەیاند.

مۆگابی لە نامەکەیدا نووسیویەتی بە خواستی خۆی دەست لەکاردەکێشێتەوە تاوەکو بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بەبێ کێشە و توندوتیژی دەسەڵات بگوێزرێتەوە. هەرچی پەرلەمانتارانە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و کەوتنە چەپەڵە لێدان، هاوکات بە سەدان کەسی دیکە لە دەرەوەی پەرلەمان کەوتنە ئاهەنگگێران بەو هیوایەی سەردەمێکی نوێ لە وڵاتەکەیان بێتە کایەوە کە تیایدا هەڵبژاردنی ئازادبکرێت و ترس و تۆقاندن نەمێنێت و خەڵکی هەلی کاری بۆ بڕەخسێت و ئاو و خۆراک و کارەبای بۆ دابین بکرێت.

XS
SM
MD
LG