Accessibility links

سەرۆکی ئۆکرانیا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا تاوتوێی جەنگەکە و سزاکانی دژ بە ڕووسیا دەکەن


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز تاوتوێی بەرەکانی بارودۆخی پێشەوەی جەنگەکەی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیایان کرد و باسیان لە ئەگەری زیادکردنی سزاکانی سەر مۆسکۆش کرد.

زێلێنسکی گوتی " گفتوگۆیەکی بەسوودم لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیادا ئەنجامدا. تاوتوێی بارودۆخی بەرەکانی پێشەوە و سەپاندنی سزای زیاترمان کرد بەسەر ڕووسیا."

گوتیشی ئۆکرانیا پشتی بە یارمەتی زیاتری ئەڵمانیا بەستووە لە ڕێگایدا بەرەو بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG