سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت هێرشە پێچەوانەکەی ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، بەڵام ڕەتی کردەوە وردەکاری زیاتر بدات، بە ڕۆژنامەنووسانی وت بە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بڵێن جەنەڕاڵەکانی ئۆکرانیا گەشبینن.
ڕۆژی هەینی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن وتی کیێڤ دەستیکردووە بە هێرشە پێچەوانەکەی بەڵام شکستی هێناوە لە پێشڕەویکردن.
زێلێنسکی وتی " هێرشی پێچەوانە و بەرگریکردن لە ئۆکرانیا ڕوودەدەن، بەڵام باس لە وردەکارییەکانی ناکەم کە ئێستا لە چی قۆناغێکدان."
لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ سەردانی کیێڤی کرد و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا زێلێنسکی بە زەردەخەنەوە وتی " جەنەڕاڵەکان هەموویان گەشبینن، ئەوە بە پوتن بڵێن."
زێلێنسکی لە وتارە شەوانەییەکەیدا وردەکارییەکی کەمیدا و لە هەمان کاتدا داوای لە سەربازەکانی ئۆکرانیا کرد بەردەوام بن لە شەڕکردن.
وەکو ئاماژەدانێک بە بەرەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا کە لە ئێستادا سەخترترین شەڕییان تێدایە، زێلێنسکی وتی " سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە شوێنەکانی خۆیان گرتووە و ئەوانەشی کە پێشڕەوییان کردووە."
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا وتی هێزەکانییان بەرپەرچی هێرشەکانی دوژمنییان داوەتەوە لە دەوروبەری باخموت و مارینکا. وتی " هێزەکانی ڕووسیا زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە و دەیانەوێت ئەوە بشارنەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز