Accessibility links

زێلێنسکی: ڕەنگە ئۆکرانیا دەیان ملیۆن تەن گەنم لە دەست بدات


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت بەهۆی گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە لە دەریای ڕەش لەلایەن ڕووسیاوە، ئۆکرانیا ڕەنگە دەیان ملیۆن تەن گەنم لەدەست بدات، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی خۆراک و کاریگەری لەسەر ئەوروپا دەبێت.

زێلێنسکی بە پڕۆگرامی 60 خولەکی هەواڵی ئوستڕاڵی وت " ڕووسیا ڕێگە نادات کەشتیەکان بڕۆن و بێن، کۆنتڕۆڵی دەریای ڕەشی کردووە. ڕووسیا دەیەوێت بەتەواوەتی گەمارۆی ئابووری وڵاتەکەمان بدات."

ئۆکرانیا یەکێکە لە وڵاتە سەرەکییەکان لە هەناردەکردنی گەنم و بەرهەمە خۆراکییەکانی دیکە و کانزاکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG