Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت تەقینەوەکەی ناو پۆڵەندا بەهۆی موشەکی ئۆکرانیاوە نەبووە


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی لە زاری سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکییەوە بڵاویکردەوە هیچ گومانێکی نییە لەوەدا تەقینەوەکەی ناو پۆڵەندا کە بووە هۆی کوژرانی دوو کەس بەهۆی موشەکی ئۆکرانیاوە نەبووە.

وتی " هیچ گومانێکم نیە لەسەر ئەوەی کە موشەکی ئێمە نەبووە."

وتیشی باوەڕی وایە تەقینەوەکەی ڕۆژی سێشەممە بەهۆی موشەکێکی ڕووسیاوە بووبێت، ئاماژەشی بەوەدا بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی خۆی لەسەر ڕاپۆرتەکانی سوپای ئۆکرانیا گەیشتۆتە ئەم دەرەنجامە.

دەزگاکە لە زاری زێلێنسکییەوە بڵاویکردەوە ئۆکرانیا دەبووایە ڕێگەی پێبدرایە بچێتە ناو شوێنی تەقینەوەکەوە.

وتی " ئایا مافی ئەوەمان هەیە لە تیمی لێکۆڵینەوەکەدا بین؟ بێگومان."

زێلێنسکی وتیشی کیێڤ هیچ داوایەکی لە ڕووسیاوە وەرنەگرتووە بۆ دەستکردن بە گفتوگۆکانی ئاشتی. وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ لەم هەفتەیەدا وتی ئۆکرانیا گرنگی نەداوە بە ئەنجامدانی گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیادا.

زێلێنسکی وتی " ئەوان گفتوگۆمان لەگەڵدا ناکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG