Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت باخموت هێشتا لە ژێر دەستی ئۆکرانییەکاندایە


ئۆکرانیا دەڵێت هێشتا شەڕ دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری باخموتی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند شارەکە " تەنها لە دڵماندا ماوەتەوە."

پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدندا لە ژاپۆن، زێلێنسکی پرسیارێکی لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا شارەکە هێشتا لە ژێر دەستی ئۆکرانییەکاندا ماوە، لە کاتێکدا کە ڕووسیا وتی سەرانسەری شارەکەی گرتووە، زێلێنسکی وتی " پێم وانیە. بۆ ئەمڕۆ باخموت تەنها لە دڵماندایە."

دواتر وتەبێژەکەی زێلێنسکی ڕوونکردنەوەیدا و وتی زێلێنسکی وەڵامی بەشێکی جیاوازی پرسیارەکەی داوەتەوە."

وتەبێژی زێلێنسکی، سێرگێی نیکیفۆرۆڤ وتی " پرسیارەکەی ڕۆژنامەنووسەکە: ڕووسییەکان وتیان باخموتییان گرتووە، وەڵامی سەرۆک: پێم وانیە ' گرتبێتیان '."

وتیشی " بەم شێوەیە سەرۆک گیرانی باخموتی ڕەت کردەوە."

ڕۆژی شەممە ڕووسیا بانگەشەی ئەوەی کرد بە تەواوەتی شاری باخموتی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان کۆنتڕۆڵ کردووە، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت ئەوا کۆتایی خوێناویترین و درێژترین شەڕی ناو جەنگەکەی ڕووسیا دەبێت لە ئۆکرانیادا.

زێلێنسکی وتی " ئەوە تراجیدیایە. هیچ شتێک لەسەر ئەم شوێنە نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG