Accessibility links

زێلێنسکی باڵیۆزی ئۆکرانیا لە ئەڵمانیا لە کارەکەی دووردەخاتەوە


ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی کۆمەڵێک باڵیۆزی باڵای حکومەتی ئۆکرانیای لە وڵاتانی دەرەوە دوورخستۆتەوە، لەوانەش باڵیۆزی ئۆکرانیا بۆ ئەڵمانیا.

لە بڕیارێکیدا کە باسی لە هۆکارەکەی نەکرد، زێلێنسکی لەکار لابردنی باڵیۆزەکانی ئۆکرانیای بۆ وڵاتانی ئەڵمانیا و هیندستان و چیک و نەرویج و هەنگاریا ڕاگەیاند.

هێشتا ڕوون نیە کە ئایا ئەو باڵیۆزانەی کە دەرکراون پۆستی نوێیان پێدەدرێت یاخود نا.

زێلێنسکی داوای لە دیبلۆماتکارانی وڵاتەکەی کرد هەوڵی دەستکەوتنی پشتیوانی نێودەوڵەتی و پشتیوانی سەربازیی بدەن بۆ ئۆکرانیا، لەکاتێکدا کە وڵاتەکە هەوڵ دەدات ڕووبەڕووی داگیرکارییەکەی ڕووسیا ببێتەوە.

ئاندری مێڵنیکی باڵیۆزی ئۆکرانیا بۆ ئەڵمانیا کە لە ساڵی 2014 دا لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئۆکرانیاوە بۆ ئەو پۆستە دیاریکرا، دیبلۆماتکارێکی ناسراوە لەنێوان سیاسییەکان و دیبلۆماتکاراندا لە ئەڵمانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG