سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بڕیارێکی واژۆ کرد کە تیایدا دەڵێت " مەحاڵە " ئۆکرانیا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتندا گفتوگۆ بکات، بەڵام دەرگاکەی بە کراوەیی هێشتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕووسیادا.
بڕیارەکە بە فەڕمیکردنی لێدوانەکانی ڕۆژی هەینی زێلێنسکییە دوای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لکاندنی چوار هەرێمی ئۆکرانیای بە ڕووسیاوە ڕاگەیاند.
ڕۆژی هەینی زێلێنسکی وتی " ئەو ' پوتن ' شکۆ و ڕاستگۆیی نازانێت چین. لەبەرئەوە ئێمە ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیادا بکەین، بەڵام لەگەڵ سەرۆکێکی دیکەدا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
زێلێنسکی دەڵێت ' مەحاڵە ' ئۆکرانیا گفتوگۆ لەگەڵ پوتن بکات
