Accessibility links

ئۆکرانیا: زێلێنسکی تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە بەڵام زیانێکی مەترسیداری پێنەگەیشتووە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

وتەبێژی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا سێرهێی نیکیفۆرۆڤ دەڵێت ئوتومبێلەکەی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە بەڵام زێلێنسکی زیانێکی مەترسیداری پێنەگەیشتووە.

نیکیفۆرۆڤ باسی ئەوەی نەکرد ڕووداوەکە کەی بووە، بەڵام گوتی پێکدادان ڕوویداوە لە نێوان ئوتومبێلەکەی زێلێنسکی و ئوتومبێلێکی تایبەتدا.

گوتی " سەرۆک لەلایەن پزیشکێکەوە پشکنینی بۆ کراوە، زیانێکی مەترسیداری پێنەگەیشتووە." وتیشی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.

گوتیشی تیمە فریاگوزارییەکەی زێلێنسکی چارەسەرییان بۆ شۆفێری ئوتومبێلە تایبەتەکە کردووە و خستوویانەتە ناو ئوتومبێلێکی فریاکەوتنەوە.

چەند خولەکێک دوای بەیاننامەکەی نیکیفۆرۆڤ، ئۆفیسەکەی زێلێنسکی ڤیدیۆیەکی وتارەکەی زێلێنسکی بڵاوکردەوە کە هەموو ڕۆژێک ئەو جۆرە وتارانە پێشکەش دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG