Accessibility links

زێلێنسکی سەرزەنشتی یەکێتی ئەوروپا دەکات لەسەر شکستهێنانیان لە قەدەغەکردنی نەوتی ڕووسیادا


ڕۆژی دووشەممە ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا بە ئاشکرا ئاماژەیان بەوەدا شکست دەهێنن لە ڕێکەوتن لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیادا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بەخێرایی ڕەخنە لە یەکێتییەکە بگرێت و سەرزەنشتیان بکات لەسەر ئەوەی زۆر نەرمن لەسەر ڕووسیا.

لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، تاوەکو ئێستا یەکێتی ئەوروپا پێنج جار سزای بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە، یەکگرتووییەکی بێوێنەیان پیشانداوە دژی ڕووسیا.

بەڵام ڕێکنەکەوتنیان لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا تیشکی خستەسەر کۆششییان بۆ فراوانکردنی سزاکان، لەکاتێکدا مەترسی قەیرانی ئابووریی لەسەر وڵاتانی ئەوروپا زیاد دەبێت، چونکە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا پشتیان بە نەوتی ڕووسیا بەستووە.

زێلێنسکی لە ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپای پرسی " بۆچی پشتتان بە ڕووسیا بەستووە، پشتتان بە کارتە فشارەکەی بەستووە، بۆچی بە پێچەوانەوە نەبووە؟ دەبێت ڕووسیا پشت بە ئێوە ببەستێت. بۆچی هێشتا ڕووسیا ڕۆژانە یەک ملیار یۆرۆی دەست دەکەوێت لە فرۆشتنی وزەوە بە ئێوە؟"

وتیشی " بۆچی بانکەکانی تیرۆریستان هێشتا لەگەڵ ئەوروپا و سیستمی دارایی جیهاندا کاردەکەن؟ ئەمانە هەمووی پرسیاری جددین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG