Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت بە ناچاری خەڵکەکەی هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەگوازنەوە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت حکومەتی ئۆکرانیا بڕیاریداوە بە ناچاری خەڵکەکەی هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بگوازێتەوە، کە لە ئێستادا گۆڕەپانی شەڕێکی سەختی نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیایە.

زێلێنسکی وتیشی سەدان هەزاران کەس هێشتا لە ناوچەکانی شەڕدان لە هەرێمی دۆنباس، کە هەریەک لە هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک دەگرێتەوە.

زێلێنسکی وتی " ئێستا تاوەکو خەڵکی زیاتر دۆنێتسک جێبهێڵن، سوپای ڕووسیا خەڵکی کەمتری لەبەردەستدا دەبێت بیانکوژێت." وتیشی دانیشتوانی هەرێمەکە قەرەبوو دەکرێنەوە.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی ئۆکرانیا لە زاری جێگری سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا ئایرینا ڤێرێشچوکەوە بڵاوییان کردەوە گواستنەوەی هاوڵاتیان دەبێت پێش هاتنی وەرزی زستان بێت، چونکە سەرچاوەکانی دابینکردنی گازی سروشتی لە هەرێمەکەدا لەناوچوون.

زێلێنسکی وتی سەدان هەزاران کەس هێشتا لەو ناوچانەی دۆنباسدا دەژین کە شەڕی قورسییان تێدایە.

وتی " زۆرێک ڕەتی دەکەنەوە شوێنەکانیان جێبهێڵن، بەڵام هەر دەبێت ئەوە بکرێت. ئەگەر دەرفەتێکت لەبەردەستدایە، تکایە قسە لەگەڵ ئەوانەشدا بکە کە هێشتا لەو ناوچانەی دۆنباسدا ماونەتەوە کە شەرییان تێدایە. تکایە ڕازییان بکەن کە پێویستە بڕۆن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG