دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەدا وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتوویەتی وڵاتەکەی دوو سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە ڕەوانەی فەڕەنسا دەکات.
لە 8 ی مانگی یەکدا ئێران بە موشەکێک فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئۆکرانیای خستەخوارەوە و لە ئەنجامدا هەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکە کە ژمارەیان 176 کەس بوو گیانیان لەدەستدا، دواتر ئێران دانی بەوەدانا کە " هەڵەیەکی گەورە " بووە لەلایەن هێزەکانیانەوە کە لەحاڵەتی ئامادەباشیدابوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمەریکا.
زەریف وتی " کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەمەبەستی شیکارییکردن بۆ زانیارییەکان دوو سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە ڕەوانەی فەڕەنسا دەکات."
ئەم لێدوانەی زەریف لە ماوەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەیدا هات لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کەنەدا فرانسوا فیلیپ شامبین. 57 هاوڵاتی کەنەدی لەناو فڕۆکە ئۆکرانییەکەدا بوون و هەموویان گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز