Accessibility links

زەریف: ئێران چاوپۆشی لە هیچ " تاوانێکی دەریایی " لە کەنداو ناکات


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی ئێران سەرپەرشتی ئاسایشی تەنگەی هورموز دەکات و لەمەودوا چاوپۆشی لە هیچ " تاوانێکی دەریایی " لەو ناوچەیەدا ناکات، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی دیکەدا بە تۆمەتی قاچاخکردنی سووتەمەنی.

جێی ئاماژەیە جموجۆڵی کەشتیە نەوت هەڵگرەکان لە هورموز ئێستا بۆتە میحوەری ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان واشنتن و تاران کە ئێستا بەڕیتانیاش هاتۆتە ناو ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەوە. لە مانگی پێنجەوە ئەمەریکا بوونی سەربازی خۆی لە کەنداودا پتەوتردەکات.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران وتیان ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە باکووری تەنگەی هورموز دەستی گرتووە بەسەر کەشتیەک و هەر حەوت دەریاوانەکەشیدا بە تۆمەتی ئەوەی هەوڵیداوە سووتەمەنی بە قاچاخ بەرێت بۆ وڵاتانی کەنداو.

زەریف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران وتی " ئێران ڕاهاتووە چاو بپۆشێت لە هەندێک تاوانی دەریایی...لە کەنداو بەڵام چیتر چاوپۆشی لە هیچ شتێک ناکات."

وتیشی " ئێران بەرپرسە لە ئاسایش و پاراستنی تەنگەی هورموز و ناوچەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG