زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی هاوبه‌ندی فراکسیۆنی کوردستانی ده‌ڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یاندا بڕیار دراوه ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو فراکسیۆن سه‌ردانی به‌غدا بکات بۆ وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌رکه‌وتوه‌کانی تری عێراقیدا به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێ.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ڕۆستایی ده‌شڵێت فراکسیۆنی کوردستانی خۆی به نزیک ده‌زانێت له هه‌موو لایه‌نه عێراقیه‌کان و ئه‌نجامی ته‌واوی کۆبونه‌وه‌کانیش ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بۆ بڕیار دانی کۆتایی له‌سه‌ری.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 7:19 خوله‌که.