په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌یدا درێژکردنه‌وه‌ی یاسای دژه تێرۆری په‌سه‌ندکرد.
دکتۆر زانا ڕه‌ئووف، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده درێژکردنه‌وه‌ی کارکردن بۆ دوو ساڵی تر به یاسای دژه تێرۆر په‌سه‌ندکرا، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون خوێندنه‌وه‌یه‌کی وورد بکرێت بۆ یاساکه‌و بخرێته به‌ر باسکردن و تاووتوێکردنه‌وه تا به‌پێی پێویست ده‌سکاری بکرێت.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر زانا ڕه‌ئوف ده‌شڵێت به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایه واته بوونی کۆت و به‌ندێکی زیاتر له‌سه‌ر سنوری ئازادیه‌کان و چالاکیه سیڤیلیه‌کانی هاوڵاتیان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:25 خوله‌كه.