دکتۆر زانا ڕه‌ئوف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیست گۆڕان ده‌ڵێت به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی هه‌رێم تا ڕابردوویه‌کی نزیکیش له بێده‌نگیه‌کی مه‌ترسیداردا بووه به‌رامبه‌ر تاوانی کوشتنی ڕۆژنامه‌وانی لاو (سه‌رده‌شت عوسمان) .
دکتۆر زانا ده‌شڵێت هیواداره هاوڕاییه‌ک له نێوان فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که پێکده‌هێنن دروست بێت تا وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم بانگ بکرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان تا ڕونکردنه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ڕوداوه‌که بدات. سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه‌ش که له ده‌می خۆپیشاندانه‌که‌ی خوێندکاراندا ڕویدابوو دکتۆر زانا له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌ڵێت کاتێک به‌شێک له خۆپیشانده‌ران ویستبویان بێنه ناو په‌رله‌مانه‌وه وه‌ک نوێنه‌رانی خۆپیشاندانه‌که تا داوای هه‌ڵوێست له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بکه‌ن به‌ڵام هه‌ندێ که‌سی نابه‌رپرس له ناو په‌رله‌ماندا قسه‌ی نابه‌جێیان کردوه به‌رامبه‌ر به په‌رله‌مانتاران.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی8:57 خوله‌که.