ئه‌و سه‌د ڕۆژه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داینا بۆ پێداچونه‌وه به کار و به‌رنامه و ئه‌رکه‌کانی وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ، ڕۆژی سێشه‌ممه کۆتایی هات.
زافر ئه‌لعانی ، ئه‌ندامی باڵا له لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت پێویسته یه‌که‌م جار پێداچونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته ئاسایشیانه بکرێت که مالیکی بۆخۆی سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات و ده‌شڵیت به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆسێکانی تری عێراقدا، دۆسێی ئاسایشی له هه‌مویان زیاتر شکستی هێناوه.
ئه‌لعانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی عێراق ،به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ڕاده‌ی هیوا بڕان و بڕیاردان له‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی بکشێته‌وه، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌لعێراقیه ده‌یه‌وێت بریتیه له به‌شداریکردن وه‌ک هاوبه‌شێکی ڕاسته‌قینه له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری عێراقدا ، نه‌ک ته‌نها به ڕووکه‌ش بێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ زافر ئه‌لعانی ، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:53 خوله‌که.