Accessibility links

هێزەکانی یەپەگە و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا شارۆچکەی عەین عیسا ڕزگاردەکەن


هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و بەشێـک لە هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کە لە چوارچیۆی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی بورکان ئەلفورات شەڕی داعش دەکەن، بە پاڵپشـتی هێزی ئاسـمانی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا توانیان ڕۆژی سێشەممە شارۆچکەی عەین عیسـای سـتراتیژی بە تەواوی کۆنترۆڵ بکەن، بەمەش دوایـین گرنگترین شوێن لە ناوچە گوندنشینەکانی باکوری پارێزگای ڕەققە لە دەستی داعش ڕزگاری دەبێت.

ڕێدور خەلیل گوتەبێژی هێزەکانی یەپەگە بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەو شارۆچکەیە کە دەکەوێتە سەر ڕێگای نێوان هەردوو شاری حەلەب و حەسەکە لەگەڵ دەیان گوندی دەوروبەری کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیان.

شارۆچکەی عەین عیسا کە ژمارەی دانیشـتوانی لە 40 هەزار کەس زیاترە، نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە باکوری شاری ڕەققەی پایتەختی داعشەوە دورە و ژمارەیەک جادەی سەرەکی لە ناوچەکەدا بە یەکەوە دەبەستێتەوە.

شەوی دووشەممەش هەر ئەو هێزانە بارەگای فەوجی 93 ی لەشکری سوریاشیان کۆنترۆڵکرد کە پـێشـتر لە دەستی داعشدا بوو.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان دەیان چەکداری داعش لەو شەڕانەدا کوژراون، لەوانە تەرمی 26 لەو کوژراوانە گەینراونەتەوە شاری ڕەققە.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ئەم پـێشـهاتانە وەهای لە داعش کردووە خێزانی چەکدارە بیانیـیەکانی لە شاری ڕەققەوە بۆ ناوچە گوندنشینەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب بگوێزێتەوە.

دەقی وتووێژی ڕێدور خەلیل لەم فایلە دەنگیـیەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:41 0:00

XS
SM
MD
LG