گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت لە ئاکامی هێرشەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی داعش بۆ سەر شاری گرێ سپی و دەوروبەری 43 شەڕڤان گیانیان لەدەسـتداوە.
ڕێدور خەلیل ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ڕاگەیاند و گوتی شەڕەکە کە لە ڕۆژی شەممەوە دەسـتیپـێکرد و دووشەممە کۆتایی پـێهات، 23 کەسی سیڤیلیش گیانیان لەدەسـتداوە.
هەروەها ڕایگەیاند 140 تەرمی چەکداری داعش کەوتوونەتە دەسـتی هێزەکانی یەپەگەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا توانیان شاری گرێ سپـی سـتراتیژی لە داعش ڕزگاربکەن، بەوەش داعش لە دەروازەی سنووری گرێ سـپی بەرەو تورکیا دابڕا.