Accessibility links

یەپەگە گوندێـکی باشوری سلوک کۆنترۆڵ دەکات و هێرشێـکی داعش تێکدەشکێنێت


هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بەردەوامن لە هێرشکردن بۆ سەر چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی دەوروبەری گرێ سپـی.

شەوی پـێـنجشەممە گوندی قەنتاریە لە باشوری شارۆچکە سلوک کەوتە ژێر کۆنترۆڵی شەڕڤانانەوە و هەر لەوێوە بەرەو دوو گوندی دیکە پـێشڕەویـیان کردووە.

لە پارێزگای حەسەکە و لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی تەل براک، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی سکینیە، بەڵام هێزەکانی یەپەگە بەرپەرچیان داونەتەوە و شکستیان بە هێرشەکەیان هێناوە.

ڕاگەیاندنی یەپەگە دەڵێت لە کۆی ئەو شەڕانە بە لایەنی کەم 7 چەکداری داعش کوژراون و 4 شەڕڤانیش گیانیان لەدەسـتداوە.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ئەم هەواڵانەی پشـتڕاستکردەوە.

XS
SM
MD
LG