شەڕڤانێـکی ئەمەریکایی لە شەڕی دژی داعش لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی کۆبانی گیانی لە دەسـتداوە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەواڵەکەی پشـتڕاستکردەوە.
کێث برومفێڵد کە بە گەلهات ڕوومەت لە نێو کوردەکاندا ناسراوە، خەڵکی ویلایەتی ماسەچوستسی ئەمەریکایە و لە 24 ی مانگی دووە پەیوەندی بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کردبوو، چوارشەممەی ڕێکەوتی 3 ی مانگی شەش لە شەڕێـکدا لە نزیک گوندی قەینتەرە لە خواروی کۆبانی گیانی لە دەسـتدا.
جێف ڕاثکی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی هەواڵەکە ڕاستە و ئێسـتا لە ڕێکەی کونسوڵخانەکانی ئەمەریکاوە کارئاسانی بۆ کەسوکارەکەی دەکرێت تاوەکو تەرمەکەی بهێنـنەوە.