Accessibility links

بەپێی داتاکانی حکومەتی بەریتانیا لە ساڵی 2023 نزیکەی 30,000 کەس لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا


بەرپرسانی فەڕەنسا ڕۆژی یەکشەممە وتییان کچێکی منداڵ بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە لە ڕێڕەوی پەڕینەوەی کەناڵی ئینگلیزدا گیانی لە دەستداوە، سەرەڕای مەترسییەکانی ڕێڕەوە ئاوییەکە لەلایەن کۆچبەرانەوە بۆ پەڕینەوە لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا بەکاردەهێندرێت.

بەرپرسانی فەڕەنسا وتییان ڕۆژی یەکشەممە بەلەمێکی بچووک کە 16 سەرنشینی پێبووە لە کەناری شاری دەنکێرکی باکووری فەڕەنسا نقووم بووە.

وتیشییان بەلەمەکە زۆر بچووک بووە بۆ ژمارەی سەرنشینەکان. ژن و پیاوێک بە چوار منداڵەوە لە بەلەمەکەدا بوون کاتێک نقووم بووە.

وتیشییان " کچە بچووکەکەی ژن و پیاوەکە تەمەنی 7 ساڵ بووە و خنکاوە. باوکی کچەکە و دایکە دووگیانەکەی ڕزگارکراون و لەگەڵ سێ خوشک و براکانی دیکەیدا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە."

دوو پیاو و شەش منداڵی بچووکیش ڕزگارکراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ڕۆژی چوارشەممە سێ کەس لە هەوڵییاندا بۆ پەڕینەوە بە کەناڵەکەدا گیانییان لە دەستداوە.

بەرپرسانی دەریایی ئاوەکانی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتییان ڕۆژی چوارشەممە نزیکەی 180 کەس لە چوار ئەرکی فریاکەوتندا ڕزگارکراون.

بەپێی داتاکانی حکومەتی بەڕیتانیا کە لە دەستپێکی ساڵی 2024 دا بڵاوکرایەوە، لە ساڵی 2023 دا نزیکەی 30,000 کەس لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە بۆ بەڕیتانیا.

سەرچاوە: ئەسۆشیەتید پرێس

XS
SM
MD
LG