هه‌رسێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پڕۆژه‌یه‌کیان گه‌ڵاڵه کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانی عێراق و هه‌روه‌هاش یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
یوسف موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ند له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن کۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌که.
به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه عێراقیه‌کان به‌پێی ده‌ستوری وڵاته‌که کار بکه‌ن ئه‌وا یانی هێشتا ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ماوه‌ته‌وه و ڕێگه ده‌گرێت له قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ته‌نگژه‌کان.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ یوسف موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:55 خوله‌که.