سه‌رۆکی یه‌مه‌ن وڵاته‌که‌ی جێهێشت ڕووه‌و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ته‌ندروستی و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات برینداریه‌که‌ی زۆر له‌وه سه‌خت تر بووه که کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که باسیان ده‌کرد پاش ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی.
دکتۆر یوسف گۆران ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان و یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێت ده‌شێت ئه‌م جونه ده‌ره‌وه‌یه‌ی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ببێته باشترین بیانو بۆی تا نه‌گه‌رێته‌وه بۆ یه‌مه‌ن.
پێشتر شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ناوبژی له‌وه‌دا ده‌کرد که عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح یه‌مه‌ن جێبهێڵێت و ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت. ئێستاش چاو‌دێر ده‌ڵێن له‌و بڕوایه‌دان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باهری ته‌ندروستیشی ڕوو له باشی بێت ئه‌وا له‌وانه‌یه عه‌ره‌بستانی سعودیه ڕێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌دات.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر یوسف گۆران ده‌ڵێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که یه‌مه‌ن وڵاتێکه زۆر فاکته‌ر ڕۆڵی تیادا ده‌بینێت، بۆیه هێشتا دیارنییه کێ له پاش عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ،سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:06 خوله‌که.