Accessibility links

ڕێکخراوەکانی یارمەتی مرۆیی لە یەمەن داوادەکەن بە پەلە کۆمەکی دارایی بکرێن


رێکخراوەکانی یارمەتی مرۆیی داوایەکی بەپەلە دەکەن بۆ دابینکردنی بوجە بۆ یارمەتیدانی هەڵمەتەکانی بەهاناچوونیان بۆ یەمەنی وێرانبوو بە جەنگ و دەڵێن لە ئێستادا رێکخراوەکانیان ناچارن هەندێک لە کارەکانی مرۆییان راگرن لەو کاتەی پەتای ڤیرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی یەمەنی گرتووە.

نزیکەی لە سەدا 75 ی پرۆگرامەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لە یەمەن لەکارکەوتوون یان ئاستی کارەکانیان کەمکردووەتەوە . رێکخراوی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی نەتەوەیەکگرتوەکان ناچاربوو بڕی خۆراکەکانی بۆ نیوە کەمبکاتەوە ،هەروەها پرۆگرامەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی ئەوەی بوجەکەی لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دابیندەکرێت و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانیان لە سەرانسەری یەمەندا لەکۆی 369 نەخۆشانانە دا کەمکراونەتەوە بۆ 189.

لیس گراندێ رێکخەری کاروباری مرۆیی لە نەتەوەیەکگرتوەکان بە ئاژاسنی هەواڵی ئەسۆسییەت پرێسی گوتوە ؛ کارێکی سەختە رووبەڕو بە خێزانێک بڵێیت بمبورە بڕی ئەو خۆراکەی ئێوە پێویستانە بۆ بژێویتان ،ناچارین ئەو بڕە بکەینە نیوە .

کەمبوونەوەی بوجەی یارمەتی بۆ یەمەن لە ئەنجامی چەند هۆکارێکن ،بەڵام گرنگترینیان رێگریکردنەنکانە لەلایەن حوسیەکانی یەمەنی ئەوانەی کۆنترۆڵی سەنعای پایتەخت و ناوچەکانی دیکەی یەمەن دەکەن. هاوکات ولاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا کە یەکێکە لەگەورەترین کۆمەکبەخشان لە سەرەتای ئەم ساڵدا بڕی کۆمەکی خۆی بۆ یەمەن کەمکردەوە و گوتی کەمکردنەوەی یارمەتیەکانی خۆی بۆ یەمەن بەهۆی دەستوەردانی حوسیەکانە لە و کۆمەکانەی ئەمەریکا بۆ یەمەنی دابیندەکات.

کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ بەڵین ی کۆمەکبەخشین بۆ یەمەن سبەی سێ شەممە هەوڵی کۆکردنەوەی یارمەتی بڕی 2.41 ملیار دۆلار دەدات بۆ خەرجیەکان ی کارە بنەڕەتیەکانی لە مانگی 6 وە هەتا مانگی 12 ی ئەمساڵ .

لیس گراندێ بەرپرس لە کاروباری فریاگوزاری بۆ یەمەن گوتیشی حوسیەکان لە یەمەن هەتا دێت هەوڵی زیاتری شەفافیەت بوونیان دەدەن و هیواشی خواست ئەم هەڵوێستەی حوسیەکان هانی وڵاتانی کۆمەکبەخش بدات یارمەتی زیاتر پێشکەش بە یەمەن بکەن.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پـرێس

XS
SM
MD
LG