Accessibility links

حوثیـیەکانی یەمەن موشەکی کاتیوشا دەگرنە نومایشتێکی سەربازی لە تەعز


کاربەدەستانی ئاسایش لە وڵاتی یەمەن دەڵێن سەرهەڵداوە حوثییەکان موشەکی جۆری کاتیوشایان گرتۆتە نومایشتێکی سەربازی لە نزیک شاری تەعز.

لەو هێرشەدا وەک کاربەدەستان باسیان کردووە، چوار کەسی سیڤیل کوژراون کە یەکێکیان ڕۆژنامەوانێکی خۆجێییە.

ئەم هێرشەش وەک دەسەڵاتدارانی ئاسایشی لە یەمەن دەڵێن هەوڵێک بووە بۆ کوشتنی وەزیری ناوخۆی یەمەن و جێگرەکەشی هاوکاتی ئامادەبوونیان لە نومایشتە سەربازیەکەدا.

شەڕی یەمەن لە نێوان هاوپەیمانێتی بەسەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیەیە و پشتیوانی لەو حکومەتەی یەمەن دەکات کە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دانی پێدانراوە و هەروەهاش حوثییە سەرهەڵداوەکانی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە کۆنترۆڵی زۆربەی ناوچەکانی باکوری یەمەنیان کردووە بە شاری سەنعای پایتەختیشەوە.

لەم شەڕە ناوخۆییەی یەمەندا زیاتر لە 10 هەزار کەس کوژراون و بەلانی کەم 2 ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.

XS
SM
MD
LG