Accessibility links

شەڕ و پـێکدادان لە نێوان هێزەکانی یەمەن و چەکدارانی قاعیدە لە شاری عەدەن ڕوودەدەن


هێزەکانی یەمەن و ملیتانانی قاعیدە ڕۆژی سێشەممە لە شاری عەدەنی بەندەری لە باشوری ئەو وڵاتە بەیەکیاندادا و کوژرانی چەندان چەکداری لێکەوتەوە.

شەڕەکە لە ناوچەی مەنسورە بووە و لەو بارەیەوە دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن هێزەکانی یەمەن بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوبەندی بە ڕابەرایەتی سعودیە وا بۆ نزیکەی ساڵێکە بە ناوی سەرۆکی یەمەن عەبد رەبۆ هادی لە دژی حوسیـیەکان دەجەنگن.

جێی ئاماژەیە، حکومەتی یەمەن لە هەوڵدایە شاری عەدەن بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی ئەمەش دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی پاردا چەکدارانی حوسی لێ‌وەدەرنران. بەڵام ملیتانانی حوسی هێشتا سەنعای پایتەختی یەمەن و چەند بەشێکی دیکەی ئەو وڵاتەیان لە ژێر کۆنترۆڵدایە.

دوای ئەوەی حوسیەکان لە یەمەن سەرۆکی وڵاتیان ناچار کرد بۆ سعودیە هەڵبێت ، ئەمە وایکرد کە چەکدارانی قاعیدە و ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی کۆنترۆڵی چەند بەشیکی شاری عەدەن و چەند ناوچەیەکی دیکە لە باشوری ئەو وڵاتەدا بکەن.

XS
SM
MD
LG