به‌رپرسانی له‌شکری یه‌مه‌نی ده‌ڵێن سوپای وڵات به ڕابه‌رایه‌تی شانشینی سعودی و هه‌روه‌ها میلیتانانی یه‌مه‌نی کۆنترۆڵی ته‌واوی شاری به‌نده‌ری عه‌دنیان کردووه ، دوای ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی شیعه‌ی حوسیـیەکان له دوا بنکه‌یان له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی یه‌مه‌ن لەو شارە وه‌ده‌رنا.
به‌رپرسان ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشەممە خاڵی پشکنینی نوێـیان له ده‌روەی شاری عه‌ده‌ن دامه‌زراند به مه‌به‌ستی گه‌ڕان و پشکنین به دوای پاشماوه‌ی چه‌کدارانی حوسی، ئه‌وانه‌ی شه‌وی رابردوو دوای چه‌ندان ڕۆژ له شەڕی قورس کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیان لێ سه‌ندرایه‌وه.
هاوکات هێرشه ئاسمانیه‌کان هاوبه‌ندی به ڕابه‌رایه‌تی سعودیه بەرده‌وامه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی باکوری شاری عه‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها له‌شکری یه‌مه‌نی پێشڕه‌وی به‌ره‌و پارێزگاکانی خۆرهه‌ڵات و باکوری عه‌ده‌ن ده‌که‌ن، وه‌ک هه‌وڵێکیان له پێناو پاراستنی شاری عه‌ده‌ن .
به‌رپرسان ده‌ڵێن شه‌ڕ و پێکدادان به چڕی دەو‌روبه‌ری بنکه‌ی له‌شکری ئه‌لعه‌نه‌دی ژێر کۆنترۆڵی حوسیه‌کان سه‌ر به پارێزگای له‌حجی گرتووه‌ته‌وه.