هێرشه ئاسمانییه‌کانی سعودیه له به‌ره‌به‌یانی چوارشەممە کاروانێکی سیڤیلی کرده ئامانج کە له شه‌ڕی باشوری وڵاتەکە هه‌ڵاتبوو و له ئاکامدا به‌لایه‌نی که‌م 31 که‌س کوژران.
کاربه‌ده‌ستانی پزیشکی ژماره‌ی کوژراوه‌کانیان پشتڕاستکرده‌وه و بەمەش دەبێتە هه‌ره خۆیناویترین ڕۆژ له‌وه‌تای هێرشه‌کانی سعودیه دژ به حوسییه‌کان له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستێپێکردووه.
دوو هێرشی ئاسمانی کاروانه‌که‌ی کرده ئامانج که بریتیبوون له چه‌ند ماشینێکی پـڕ لە ژن و منداڵیان لەوانەی له شاری عه‌ده‌نەوە بەرەو باکور هه‌ڵاتبوون.
جێی باسه گفتوگۆ له نێوان لایه‌نه ڕکابه‌ره‌کانی ئه‌و شه‌ڕه به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووەکان له ژنێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چێت به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به تۆندووتیژی و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی مرۆیی له وڵاته‌که‌دا. ناوبژیوانکه‌ران ئۆمێده‌وارن لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێک له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا قایڵبن که سبه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌ستپێده‌کات، به‌ڵام هێچ لایه‌نێک خواستیان بۆ پەیڕه‌وکردنی ده‌رنه‌بڕیوه.